مۆرینۆ بەڵێنی داوە هاوینی داهاتوو ریال مەدرید جێنەهێڵێت

مۆرینۆ بەڵێنی داوە هاوینی داهاتوو ریال مەدرید جێنەهێڵێت
جۆزێ مۆرینۆی راهێنەری یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی دووپاتی كردووەتەوە هاوینی داهاتوو ریزی ئەو یانەیە جێناهێڵێت وەك ئەوەی رۆژنامەكان باسی دەكەن و بەوەش دەرگای لەبەردەم یانەكانی پاریس سانجێرمان و ئینجی رووسیدا داخست كە گرێبەستیان پێشكەش كردووە.
بەپێی رۆژنامەی ماركای ئیسپانی هەفتەی رابردوو كۆبوونەوەیەك لە نێوان مۆرینۆ و فلۆرەنتینۆ پێرێزی سەرۆكی یانەی ریال مەدریدا بەڕێوەچووە و مۆرینۆ بەڵێنی بە پێرێز داوە كە هاوینی داهاتوو بیر لە رۆیشتن لە ریال مەدرید نەكاتەوە و لە بەرامبەر سەرۆكی یانەكە بەڵێنی پێداوە هەر یاریزانێكی بۆ بكڕێت كە ئەو دەیەوێ.
لەو كۆبوونەوەیەدا مۆرینۆ هەروەها رەتی كردووەتەوە لە ماوەی گواستنەوەی زستانەدا هیچ یاریزانێكی نوێ بكڕێت و گوتویەتی تەنیا ئەگەر یەك لە یاریزانانی تیپەكە تووشی پێكانی قورس ببن بیر لە هێنانی یاریزانی نوێ دەكەمەوە.
هەروەها گوتویەتی بۆ هاوینی داهاتوو بەرگریكەرێكی لای راست و یاریزانێكی چەقی ناوەڕاستی دەوێت.
Top