بۆرۆد دەیەوێ شەماخ بباتەوە ریزەكانی

بۆرۆد دەیەوێ شەماخ بباتەوە ریزەكانی
سەرۆكی یانەی بۆرۆدی فەرەنسی گوتی هەولً دەدەین مەروان شەماخی هێرشبەر بگەڕێنینەوە ریزەكانی یانەكەمان و پەیوەندیمان بە ئەرسناڵ و ڤینگەری راهێنەریەوە كردووە بۆ ئەو كارە، بەڵام رازی نین دەستبەرداری ئەو یاریزانە ببن.
تریاد تۆنی سەرۆكی یانەی بۆرۆدی فەرەنسی بۆ رۆژنامەنووسان گوتی لە دوو مانگی رابردوودا چەند نامەیەكم بۆ ئەرسناڵ و ڤینگەر نارد لە پێناو دەستهەڵگرتن لە شەماخ، بەڵام هیچ وەڵامیان نەدامەوە.
هەروەها گوتی لەوانەیە بێدەنگ بوونەكەی نیشانەی ئەوە بێت كە بیەوێ و ئومێدی ئەوە بكات لە ئەرسناڵ بمێنێتەوە و خۆی بسەلمێنێ.
شەماخ لە ساڵی 2010 بۆرۆدی جێهێشت و رووی لە ئەرسناڵ كرد دوای ئەوەی رۆڵی گەورەی هەبوو لە بردنەوەی نازناوی خولی فەرەنسی لەلایەن یانەی بۆردۆوە.
Top