سەرۆكی بەرشەلۆنە: بەییڵ شایستەی 35 ملیۆن یۆرۆ نییە
رۆسێل لە لێدوانی بۆ رۆژنامەی دەیلی میرۆری ئینگلیزی گوتی من بڕیاری ئەوە نادەم ئاخۆ بەرشەلۆنە پێویستی بە بەیڵە یان نا، ئەوە دەستەی تەكتیكیی یانەكەیە بڕیاری ئەوە دەدات كێی پێویستە.
لەبارەی نرخی بەیڵەوە كە یانەكەی داوای 35 ملیۆن یۆرۆ دەكات، رۆسێل گوتی 35 ملیۆن یۆرۆ، پیرۆزی تۆتنهام بێت، ئێمە ناتوانین ئەو پارەیە بدەین و ئەو یاریزانەش شایەنی ئەو پارە گەورەیە نییە، ئەگەر راهێنەریش داوای بكات، بەو نرخە ناتوانین بیكڕین.
رۆسێل هەروەها لەبارەی ئەگەری مانەوەی گواردیۆلاوە بە راهێنەری تیپەكە گوتی هەر كاتێك ئەو بیەوێ گرێبەستی نوێی ئامادەیە و دەتوانێ ئیمزای بكات.