سۆڵدادۆ دەیەوێ تۆڵە لە ریال مەدرید بكاتەوە
سۆڵدادۆ لە لێدوانی بۆ رۆژنامەی ماركای ئیسپانی گوتی وەرزی رابردوو زۆر خەمبار بوم بە دۆڕانەكەمان و تا ئێستا لە بیرم نەچووەتەوە. دۆڕانێكی قورس بوو و مافی ئەوەمان نییە ئەمساڵیش هەمان ئاست دووبارە بكەینەوە.
هەروەها گوتی دەمانەوێ تۆڵە بكەینەوە، لەبەرئەوەی لە یارییەكەی وەرزی رابردوودا كاتێك یاریگاما جێهێشت لە خۆمان رازی نەبووین، دەبێ وێنەیەكی تەواو پێچەوانە پێشان بدەین، من سورم لەسەر بردنەوە لە پێناوی تیپەكەمدا نەك لەبەرئەوەی یادەوەری خراپم لەگەڵ ریال مەدرید هەیە.
سۆڵدادۆ روونی كردەوە كە بردنەوە لە ریال مەدرید قورسە، بەڵام وەك ئەو گوتی دەزانین چیدەكەین بۆ ئەوەی لە ریال مەدرید ببەینەوە.