یان ئەنێلكا یان درۆگبا بۆ شوێنی كاسانۆ

یان ئەنێلكا یان درۆگبا بۆ شوێنی كاسانۆ
رۆژنامەی لاگازیتا دیلۆ سپۆرتی ئیتاڵی گوتی یانەی میلانی ئیتاڵی بیر لەوە دەكاتەوە لە ماوەی گواستنەوەی زستانەی ئەمساڵدا جێگرەوەیەك بۆ ئەنتۆنیۆ كاسانۆی هێرشبەری یانەكە بدۆزێتەوە كە جەڵتەی دڵ لێی داوە و پێناچێ بەو نزیكانە بگەڕێتەوە یاریگاكان.
رۆژنامەكە ئاشكرای كردووە كە میلان دوو یاریزانی بۆ شوێنگرتنەوەی كاسانۆ دیاری كردووە كە هەردووكیان هێرشبەری چێڵسین و ئەوانیش نیكۆلا ئەنێلكای فەرەنسی و دیدێ درۆگبای كۆتدیڤواری.
بەپێی رۆژنامەكە میلان ئەمساڵ نایەوێ بە ئاسانی دەستبەرداری نازناوی خولی ئیتاڵیا و خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا ببێت و ویستی بردنەوەی هەردوو نازناوەكەی هەیە، بۆیە بیر لەوە دەكاتەوە لە زستاندا ریزەكانی بەیەكێك لەو دوو هێرشبەرە پڕ بكاتەوە بە تایبەت كە لەوانەیە كاسانۆ تا وەرزی داهاتوو توانای یاریكردنی نەبێت.
Top