راهێنەری بەرازیل: پێویستە رۆناڵدۆ و ریڤاڵدۆیەكی نوێ لە بەرازیلدا بدۆزینەوە

راهێنەری بەرازیل: پێویستە رۆناڵدۆ و ریڤاڵدۆیەكی نوێ لە بەرازیلدا بدۆزینەوە
مانۆ مینیزیسی راهێنەری هەڵبژاردەی بەرازیل پەسنی ئاستی هەڵبژاردەكەی كرد دوای بردنەوەی یاری دۆستانەی بەرامبەر میسر 2-0.
مانۆ لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنووسیدا دوای یارییەكە گوتی یارییەكە هەلێكی باش بوو بۆ یاریزانە لاوەكان، ئەوانەی یەكەمجارە نوێنەرایەتی بەرازیل دەكەن تا بوونی خۆیان بسەلمێنن، من بە ئاستیان دڵخۆشم، چونكە ئەگەرچی ئەزموون پێویستە بەڵام لە تۆپی پێدا ئەوە هەموو شتێك نییە.
هەروەها گوتی پێویستە ئاگاداری ئەوەبین كە رۆناڵدۆ و ریڤاڵدۆ وازیان لە تۆپی پێ هێناوە و پێویستە رۆناڵدۆ و ریڤاڵدۆیەكی نوێ لە بەرازیلدا بدۆزینەوە، تا بتوانن بە هەمان ئاستی ئەوان یاری بكەن، بە تایبەت كە هێشتا كاتی زۆرمان ماوە بۆ دیاریكردنی پێكهاتەی كۆتایی تیپەكە.
راهێنەری سامپا زیاتر گوتی ئەوەی بیری لێدەكەینەوە بردنەوەی مۆندیالی 2014یە و ئەم رێگایە درێژە، بە تایبەت كە ئێمە بە ئاسانی ئەمەمان پێناكرێت و رووبەڕووی هەڵبژاردە بەهێزەكانی وەك ئیتاڵیا و ئەڵمانیا و ئەرجەنتین و ئیسپانیا دەبینەوە، لەبەرئەوە دەبێ تیپێكی بەهێز بۆ ئەو كات دروست بكەین.
Top