مانچینی: ئینگلتەرا پاڵێوراوە بۆ بردنەوەی نازناوی یۆرۆی 2012
مانچینی لە لێدوانی بۆ رۆژنامەی دەیلی میلی بەریتانی گوتی هەڵبژاردەی ئینگلتەرا یاریزانی بەهێز و چاكی هەیە و پێكهاتەیەكی تێكەڵەی هەیە لە یاریزانانی بە ئەزموون و یاریزانانی لاو و ئەم پێكهاتەیە هەلێكی باش دەداتە كاپیلۆ لە یۆرۆی 2012.
هەروەها گوتی كاپیلۆ راهێنەرێكی مەزنە و ئێستا سەرپەرشتی هەڵبژاردەیەكی مەزن دەكات و بردنەوە لە ئیسپانیا كە باشترین تیپی ئێستای ئەوروپا و جیهانە كارێكی نایابە و ئەمە هەلی ئەوە دەخاتە بەردەست كاپیلۆ تیپێكی باش لە ماوەی 6 مانگی داهاتوودا بۆ یاریكردن لە یۆرۆی 2012 دروست بكات.
مانچینی خۆشحاڵی خۆی بە راوەستانی یاری خولەكان دەربڕی بۆ ماوەی هەفتەیەك بەهۆی یارییە نێودەوڵەتییەكان و گوتی ئەوە فرێشمان دەكاتەوە.