لاپۆرتا: مۆرینۆم رەتكردەوە و گواردیۆلام هەڵبژارد

لاپۆرتا: مۆرینۆم رەتكردەوە و گواردیۆلام هەڵبژارد
جوان لاپۆرتای سەرۆكی پێشووی یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی گوتی سوور بووە لەسەر گرێبەستكردن لەگەڵ گواردیۆلا بۆ مەشقدانی تیپەكە لە كاتێكدا دەیتوانی ئەو ئەركە بە جۆزێ مۆرینۆی راهێنەری پورتوگالی بدات.
لاپۆرتا لە لێدوانی بۆ رۆژنامەی ماركای ئیسپانی گوتی هەمووان داوایان دەكرد گرێبەست لەگەڵ مۆرینۆدا بكەم بۆ جێگرتنەوەی فرانك رایكارد، بەڵام من سووربووم لەسەر هەڵبژاردنی گواردیۆلا.
هەروەها دووپاتی كردەوە كە بەهێزەوە دژی هەموو ئەوانە وەستاوەتەوە كە پێیان وابووە گواردیۆلا ئەزموونی نییە و توانای بەڕێوەبردنی بەرشەلۆنەی نییە لە كاتێكدا مۆرینۆ راهێنەرێكی مەزنە.
لەبارەی باڵادەستی بەرشەلۆنە بەسەر نازناوەكانەوە لە ساڵی 2003 كە ئەو بووە سەرۆكی یانەكە، لاپۆرتا گوتی ئەوە لەبەرئەوەی نەبوو كە من بوومە سەرۆكی یانەكە، بەڵكە لەبەرئەوەبوو كە بەرشەلۆنە لەو كاتەوە پشتی بە یاریزانە تازە پێگەیشتووەكانی خۆی بەست، لە كاتێكدا ریال مەدرید بەردەوام بوو لەسەر كڕینی ئەستێرەكان و ئێمەش پێشتر بۆ ماوەیەكی زۆر وامان كرد.
Top