هەشت یاریزانی بەرشلۆنە و پێنج یاریزانی ریال مەدرید لە پێشبڕكێی تۆپی ئاڵتونی دان

هەشت یاریزانی بەرشلۆنە و پێنج یاریزانی ریال مەدرید لە پێشبڕكێی تۆپی ئاڵتونی دان
رێبین رەمزی
یەكێتی تۆپی پێی نێودەوڵەتی بۆ تۆپی پێی و ڕۆژنامەی فرانس فۆتبولی فەرەنسی تایبەتمەند بەبواری تۆپی پێی ساڵانە باشترین یاریزان و ڕاهێنەری جیهان دەستنیشان دەكەن بۆ بەخشینی خەڵاتی تۆپی پێی ئاڵتونی بەیاریزانی براوە، بۆ ئەم مەبستە ئەمساڵ 23 یاریزان وەكو پاڵێوراو بۆ بەدەستهێنانی ئەم نازناوە دەستنیشان كراون، كە تیایدا پشكی شێر بەر یاریزانە پاڵێوراوەكانی هەردوو یانەی بەرشلۆنە و ڕیال مەدرید كەوتووە، كە تیایدا لە یانەی بەرشلۆنە 8 یاریزان بوونی هەیە و لە یانەی ڕیال مەدرید 5 یاریزان و تەنیا یەك یاریزانی ئەفریقی ناوی لەم لیستەیە.
لە لایەكی دیكەوە دە ڕاهێنەر دەستنیشان كراون بۆ ئەوەی ڕكابەری لەسەر بە دەستهێنانی خەڵاتی باشترین ڕاهێنەری جیهان بۆ ساڵی 2010-2011 بكەن، لەم پێشبركیە ڕكابەرێكی بەهێز دەبێت، چونكە گشت پاڵێوەراوەكان خاوەن دەستكەوتی مەزنن لەگەڵ یانەكان و هەڵبژاردەكان.
جێگەی باسە وا بڕیارە لە 5ی مانگی داهاتوو ئەم لیستە بۆ 3 یاریزان كەم بكرێتەوە و لە 9/12 لە ئاهەنگێكی گەورە لە زیوریخی سویسری باشترین یاریزان و ڕاهێنەر دەستنیشان دەكرێت بۆ وەرزی (2010-2011)، ئەمەی خوارەوەش ناوی پاڵێوراوەكانە.
یاریزانەكان: ئەرژەنتینی لیونێل میسی (بەرشلۆنە)، ئیسپانی جاڤی هێرناندێز(بەرشلۆنە)، بەرازیلی ئەلڤێس (بەرشلۆنە)، فەرەنسی ئێریك ئەبیدال (بەرشلۆنە)، ئیسپانی سیسك فابریگاس(بەرشلۆنە)، ئیسپانی ئەندریاس ئەنێستا (بەرشلۆنە)، ئیسپانی جیرارد پیكیە (بەرشلۆنە)، ئیسپانی داڤید ڤیا (بەرشلۆنە)، پورتوگالی كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ (ریال مەدرید)، فەرەنسی كەریم بن زیمە (ریال مەدرید)، ئەڵمانی مەسعود ئۆزێل (ریال مەدرید)، ئیسپانی چاپی ئەلۆنسۆ (ریال مەدرید)، ئیسپانی ئیكر كاسیاس (ریال مەدرید)، ئینگلیزی واین ڕۆنی (مانچستەر یۆنایتد)، پورتوگالی لویس نانی (مانچستەر یۆنایتد)، ئەرژەنتینی سێرجیو ئەگوێرۆ (مانچستەر سیتی)، كامیرۆنی سامۆێل ئیتۆ (ئەنجی ڕووسی)، ئۆرگوای دیگۆ فۆرلان (ئەنتەر میلان)، هۆڵەندی شنایدر (ئەنتەر میلان)، ئەڵمانی تۆماس مۆلەر (بایرەن میونیخ)، ئەڵمانی باستیان شیڤانز شتایگەر (بایرەن میونیخ)، بەرازیلی نیمار (سانتۆس)، ئۆرگوای لویس سوارێز (لیڤەرپوول).
راهێنەرەكان: ئیتاڵی كارلۆ ئەنشیلۆتی (راهێنەری پێشووی چێڵسی)، ئۆرگوای ئۆسكار تابارێز (راهێنەری هەڵبژاردەی ئۆرگوای)، هۆڵەندی لویس ڤان گال (راهێنەری پێشووی بایرەن میونیخ)، ئیسپانی دیل بۆسكی (راهێنەری هەڵبژاردەی ئیسپانیا)، پورتوگالی مۆرینهۆ (راهێنەری ڕیال مەدرید)، ئەڵمانی یواكیم لۆف (راهێنەری هەڵبژاردەی ئەڵمانیا)، ئیسپانی گواردیۆلا (راهێنەری بەرشلۆنە)، ئوسكتلندی سێر ئەلێكس فێرگسۆن (راهێنەری مانچستەر یۆنایتد)، هۆڵەندی مارك فارمێك (راهێنەری هەڵبژاردەی هۆڵەندە)، فەرەنسی ئارسن ڤینگەر (راهێنەری ئەرسناڵ).
Top