وەرزشـــوانە دەوڵــەمەنــدەكان

وەرزشـــوانە دەوڵــەمەنــدەكان
رێبین رەمزی
گۆڤاری فۆربسی تابەتمەند بە كاروباری ئابووری جیهانی ناوی 10 دەوڵەمەندترین وەرزشوانی جیهانی ئاشكرا كرد لەڕووی داهاتی ساڵانەوە، وەرزشوانان بەهۆی ناوبانگیانەوە كاری وەبەرهێنان و دانانی كۆمپانیا و بازرگانی دەكەن لەگەڵ مووچەی ساڵانەیان خاوەن داهاتێكی مەزنن، گۆڤارەكە دوایین لیستی وەرزشوانە دەوڵەمەندەكانی جیهانی لە سەرجەم یارییە وەرزشییەكان بڵاوكردەوە كە تایبەتە بەو وەرزشوانانەی كە تا ئێستا لە یاریكردن بەردەوامن:
1 – تایگەر ودز.. ئەمریكا
جۆری یاری: گۆلف
تەمەن: 35 ساڵ
كۆی داهاتی ساڵانە: 75 ملیۆن دۆلار
دەوڵەمەندترین وەرزشوانی جیهانە و تاكە وەرزشوانە كە سامانەكەی لە یەك ملیار دۆلار زیاترە، ودز باشترین یاریزانی گۆلف بوو، بەڵام ئێستا ئاستی هاتۆتە خوارەوە كەچی بەردەوامە لە كۆكردنەوەی زۆرترین سامان.
2 – ڕۆجەر فیدرەر. سویسرا
جۆری یاری: تێنسی سەر زەوی
تەمەن: 29 ساڵ
كۆی داهاتی ساڵانە: 61 ملیۆن و 700 هەزار دۆلار
یەكێكە لەباشترین یاریزانانی تێنسی سەر زەوی لە مێژوودا، ئێستا پۆلینكاری چوارەمی جیهانە، خاوەن داهاتێكی گەورەیە، كاری وەبەرهێنان لەچەندین كۆمپانیای جیهانی ئەنجام دەدات.
3 – كۆبی براینت.. ئەمریكا
جۆری یاری: تۆپی باسكە
تەمەن: 32 ساڵ
كۆی داهاتی ساڵانە: 53 ملیۆن دۆلار
خاوەن گەورەترین مووچەی ساڵانەیە لەخولی باسكەی ئەمریكا(NBA)، خاوەن سامانێكی گەورەیە و كاری وەبەرهێنان لەچەندین كۆمپانیا ئەنجام دەدات.
4 – لیبرۆن جیمس.. ئەمریكا
جۆری یاری: تۆپی باسكە
تەمەن: 26 ساڵ
كۆی داهاتی ساڵانە: 48 ملیۆن دۆلار
باشترین یاریزانی باسكەی ئەمریكایە، خاوەن ڕێژەیەكی پشكەكانی یانەی لیڤەرپولە، درێس و كالەی ئەم یاریزانە زۆرترین ڕێژەی فرۆشتنی هەیە لە ئەمریكا، جگە لەوەش كاری بازرگانی ئەنجام دەدات.
5 – فیل میكیلسۆن.. ئەمریكا
جۆری یاری: گۆلف
تەمەن: 40 ساڵ
كۆی داهاتی ساڵانە: 46 ملیۆن و 500 هەزار دۆلار
یاریزانێكی گۆڵفی ئەمریكایە، زیاتر لە 47 پاڵەوانیەتی بردۆتەوە، مووچەكەی بەرزە و لەكاری وەبەرهێنان لە چەندكۆمپانیایەكی جیهانی كار دەكات.
6 – دێڤید بێكهام.. ئینگلتەرا
جۆری یاری: تۆپی پێ
تەمەن: 36 ساڵ
كۆی داهاتی ساڵانە: 40 ملیۆن دۆلار
یەكێكە لە بەناوبانگترین و پڕجەماوەرترین یاریزانانی تۆپی پێی جیهان، داهاتەكەی بەهۆی ڕیكلام و یارییەكانی پلای ستێشن زۆر بەرز بۆتەوە.
7 – كریستیانۆ ڕۆنالدۆ. پورتوگال
جۆری یاری: تۆپی پێ
تەمەن: 26 ساڵ
كۆی داهاتی ساڵانە: 38 ملیۆن دۆلار
بەنرخترین یاریزانی تۆپی پێ لە جیهان، كاپتنی هەڵبژاردەی پورتوگال و یاریزانی یانەی ڕیال مەدریدە، ماڵپەڕەكانی فەیسبوك و تویتەری بەكارهێناوە بۆ زیاتر بەناوبانگ بوونی و زیادكردنی داهاتەكەی، كریستیانۆ خاوەن 34 ملیۆن هاوڕێیە لە فەیسبوك و 4 ملیۆن هاوڕێیە لە تویتەر.
8 – ئەلێكس ڕۆدریگز.. ئەمریكا
جۆری یاری: بێسبۆل
تەمەن: 36 ساڵ
كۆی داهاتی ساڵانە: 35 ملیۆن دۆلار
رۆدریگز یاریزانی بێسبۆلی یانەی نیویۆرك یانكیزی ئەمریكیە، خاوەن كۆمەڵێك پرۆژەی وەبەرهێنانی بازرگانیە لە ئەمریكا.
9 – مایكل شوماخەر.. ئەڵمانیا
جۆری یاری: شۆفێری فۆرمولا یەك
تەمەن: 42 ساڵ
كۆی داهاتی ساڵانە: 34 ملیۆن دۆلار
شوماخەر لە ساڵی 2010 گەڕایەوە پێشبڕكێیەكانی فۆرمولا یەك، ئەنجامەكانی باش نەبوون، بەڵام بەهۆی كاری وەبەرهێنانەوە لەچەند كۆمپانیایەكی ئۆتۆمبێل داهاتەكەی زیادی كردووە.
10 – لیۆنێل میسی.. ئەرژەنتین
جۆری یاری: تۆپی پێ
تەمەن: 24 ساڵ
كۆی داهاتی ساڵانە: 32 ملیۆن و 300 هەزار دۆلار
باشترین یاریزانی جیهان لە تۆپی پێدا لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوو، كاپتنی هەڵبژاردەی ئەرژەنتین و ئەستێرەی یانەی بەرشلۆنەیە، میسی كاری وەبەرهێنان لەگەڵ كۆمپانیاكانی ئەدیداس و بیبسی كۆلاو كۆنامی ئەنجام دەدات.
Top