چاڤی: دۆڕانەكەی ئینگلتەرا 9 بردنەوەی لەسەریەكی بە دوادا دێت
چاڤی گوتی دۆڕانمان بەرامبەر ئینگلتەرا وەك دۆڕانمان بەرامبەر سویسرا لە یەكەم یاری مۆندیالی 2010 وابوو و گوتی ئینگلتەرا شایستەی بردنەوە نەبوو، كۆنترۆڵی یاریگامان كرد و مەترسی زۆرمان لەسەر گۆڵی ئەو هەڵبژاردەیە هەبوو، بەڵام نەمانتوانی هەلە زۆرەكانی بەردەستمان بكەینە گۆڵ و لە یاری بەرامبەر سویسراش هەمان شتمان بەسەردا هات.
چاڤی رەزامەندی خۆی لە ئاستی هەڵبژاردەكەی دەربڕی و گوتی ئەگەر بە هەمان ئاست یاری بكەین لە 10 یاری لەسەر یەكدا، یەكێكیان بەهۆی بێبەختی وەك ئەوەی ئینگلتەرا دەدۆڕێنین و نۆ یارییەكەی تر دەبەینەوە.