كەس نازانێ تێڤێز لە كوێیە
تێڤێز ماوەی چەند رۆژێكە بێ ئاگاداركردنەوەی یانەی مانچستەر ستی یانەكەی جێهێشتووە و بەپێی سەرچاوە رۆژنامەوانییەكان لە ئەرجەنتین لەگەڵ چەند كەسێكدا بینراوە كە كاتی پشوو بەسەر دەبات.
رۆژنامەی دەیلی مایەڵی بەریتانی گوتی لەبەرئەوەی كارگێڕیی یانەكە لە رۆیشتنی تێڤێز ئاگادار نەبوون، بۆیە پەیوەندییان بە خۆی و بەڕێوەبەری كارەكانیەوە كردووە بۆ ئەوەی بزانن لەبەرچی بێ پرسی یانەكە گەڕاوەتەوە ئەرجەنتین.
رۆژنامەكە پێشبینی كردووە یانەكە سزای تێڤێز بدات بە بڕی 600 هەزار پاوەند دوای ئەوەی دوو هەفتە لەمەوپێش بڕیاری دا بە بڕی 400 هەزار پاوەند سزای بدات بەهۆی بەشداری نەكردنی لە یاری یانەكەی بەرامبەر بایرن میونشنی ئەڵمانی لە خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا.