لە یاری كۆتایی پاریس پێرسیدا، تسۆنگا و فێدرێر بەیەك دەگەن

لە یاری كۆتایی پاریس پێرسیدا، تسۆنگا و فێدرێر بەیەك دەگەن
جۆ وێلفرێد تسۆنگای فەرەنسی هەشتەمی ریزبەندی یاریزانانی تێنسی سەرزەوی گەیشتە یاری كۆتایی پاڵەوانیەتیی پاریس پێرسی ماستەرز دوای ئەوەی توانی بە زەحمەت لە جۆن ئیسنەری خاوەنی پلەی 25ی ریزبەندییەكە بباتەوە.
تسۆنگا توانی بگاتە یاری كۆتایی پاڵەوانیەتییەكە هەرچەندە یاریزانە ئەمەریكییەكە 3 هەلی بۆ سەركەوتن لە بەردەستدا بوو كاتێك 2-1 لە پێشەوە بوو.
بەم بردنەوەیە تسۆنگا رووبەڕوووی رۆجێ فێدرێری سویسری دەبێتەوە لە یاری كۆتتایی پاڵەوانیەتییەكەدا كە فێدرێر پلەی چوارەمی ریزبەندی یاریزانانی تێنسی بەدەستەوەیە و پێشتر نازناوی ئەم پاڵەوانیەتییەی بەدەست نەهێناوە لە مێژووی یاریكردنی خۆیدا.
پێشتر ئەو دوو یاریزانە 8 جار لە پاڵەوانیەتییە جۆراوجۆرەكاندا بەیەك گەیشتوون و 5 بردنەوە بۆ فێدرێر بووە بەرامبەر 3 بردنەوە بۆ تسۆنگا.
Top