سانتۆس دەیەوێ رۆبینیۆ بباتەوە بەرازیل
یانەی سانتۆس لە زستانی ئەمساڵدا یادی 100 ساڵەی دامەزراندنی دەكاتەوە و دوو دیارترین یاریزانی پێگەیشتووی ئەو یانەیە لە مێژووی 100 ساڵەیدا ئەفسانەی بەرازیلی پێلێ و نیماری تەمەن 19 ساڵەن.
ئەلفارۆ دۆمینیگێزی سەرۆكی یانەی سانتۆس گوتی لە یادی دامەزراندنی یانەكەدا دیارییەكی گەورە و بە بەها دەبێت ئەگەر بتوانین گرێبەست لەگەڵ رۆبینیۆدا بكەین.
هەروەها گوتی دەمانەوێ دیارییەك پێشكەشی هاندەرانی یانەكەمان بكەین، گرێبەستكردن لەگەڵ رۆبینیۆ كە پێشتر یاریزانی خۆمان بووە خەونێكی رەوایە و بە هەموو توانای خۆمانەوە كار بۆ ئەوە دەكەین.