پێلێ: زێدان لە میسی باشترە
پێلێ گوتی زێدان یەك لە دیارترین یاریزانانی 20 ساڵی رابردووی تۆپی پێی جیهانە و گوتی میسی لەگەڵ بەرشەلۆنەدا باش یاری دەكات، بەڵام لەسەر ئاستی هەڵبژاردە یاریزانێكی ترە، با بەراوردی بكەین بە زێدان كە مۆندیالی بۆ فەرەنسا بردەوە و 15 ساڵ لە لوتكەی جیهاندا مایەوە، ئەو لە میسی زۆر باشترە.
ماوەیەكە پێلێ رەخنە لە ئاستی میسی لەگەڵ بەرشەلۆنەدا دەگرێت و پێشتر ئاشكرای كردبوو كە پێویستە تۆماری ڤیدیۆی ئەو ببینێت ئنجا خۆی بەراورد بكات بەو.
پێلێ تاكە كەس نییە كە رەخنە لە میسی دەگرێت و ئێستا رۆژ بە رۆژ رەخنەكانی سەر ئەو یاریزانە بەهۆی ئاستی خراپیەوە لە هەڵبژاردەی ئەرجەنتین زیاتر دەبێت.