تۆرێس: لیڤەرپوولم لە لەندەن خۆشتر دەوێ

تۆرێس: لیڤەرپوولم لە لەندەن خۆشتر دەوێ
فرناندۆ تۆرێسی هێرشبەری یانەی چێڵسی ئینگلیزی ئاشكرای كرد لە شاری لیڤەرپوول زیاتر هەست بە ئارامی دەكات تا لە شاری لەندەن كە ئێستا لێی نیشتەجێیە.
تۆرێس كە پێشتر لە لیڤەرپوول نیشتەجێ بوو، لە لێدوانی بۆ رۆژنامەی مترۆی ئینگلیزی گوتی لیڤەرپوول لە لەندەن بچووكترە، بەڵام لەوێ هەردەم هاوڕێ ئیسپانییەكانم لە چواردەورم بوون و ئێستا لە لەندەن كە شارێكی گەورەترە، هەست بەتەنیایی دەكەم. بەڵام ژیانی پیشەگەری وایە و یاریزان دەبێ بە خێرایی خۆی لەگەڵ دۆخی نوێدا بگونجێنێت و منیش دەمەوێ ئەوە بكەم.
تۆرێس كە ئێستا ئاستی باش نییە لەگەڵ یانەی چێڵسی، زستانی رابردوو بەرامبەر 50 ملیۆن پاوەند شاری لیڤەرپوولی بەرەو لەندەن جێهێشت.
Top