ئەلێگری: زڵاتان وەك میسی و رۆناڵدۆیە

ئەلێگری: زڵاتان وەك میسی و رۆناڵدۆیە
ماسیملیانۆ ئەلێگری راهێنەری یانەی میلانی ئیتاڵی گوتی یاری یانەكەی بەرامبەر یانەی بەرشەلۆنە لە خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا وەك یاری كۆتایی وایە.
ئەلێگری لە لێدوانی بۆ رۆژنامەی لاگازیتا دیلۆ سپۆرتی ئیتاڵی گوتی ئەم یارییە وەك یاری كۆتایی وایە و هەوڵ دەدەین بیبەینەوە، ئێمە بەختەوەرین بە بوونی یاریزانی گەورەی وەك ئیبراهیمۆڤیچ لە ریزی یانەكەماندایە كە هیچی كەمتر نییە لە میسی و رۆناڵدۆ.
راهێنەری میلان گوتی ریال مەدرید زۆر گەشەی كردووە و وەك بەرشەلۆنەی لێهاتووە، میلانیش هیچی لەوان كەمتر نییە و هەمان ئاستی ئەو دوو یانەیەی هەیە.
Top