لەوانەیە هاندەرانی مان ستی لە تێڤێز خۆش ببن
لیتسیێر لە لێدوانی بۆ رادیۆی تۆكسپۆرتی ئینگلیزی گوتی تووشی سەرسامی دەبم ئەگەر ببیستم تێڤێز داوای لێبوردنی لە مانچینی كردووە، چونكە ئەو بڕوای وایە هیچ هەڵەیەكی نەكردووە تا داوای لێبوردن بكات و ئەو خاوەن كەسایەتییەكی بەهێزە و ئەگەر ئەوە بكات بۆ من سوپرایزە.
هەروەها گوتی بەڵام جەماوەری تۆپی پێ خەڵكانی رەوشت سەیرن و لێی خۆش دەبن ئەگەر بگەڕێتەوە پێكهاتەی یانەكە و باش یاری بكات و گۆڵ تۆمار بكات، ئەوان زوو لە بیری دەكەن چی رووی داوە چونكە حەزیان بە بردنەوەیە.
زیاتر روونی كردەوە تەماشا بكە بزانە واین روونی چی لێ هات كاتێك داوای رۆیشتنی لە یانەكەی كرد، ئەوە ناخۆشترین شت بوو بەسەر مانچستەردا بێت، بەڵام ئەو گرێبەستەكەی نوێ كردەوە و هەندێك گۆڵی تۆمار كرد و ئیدی خەڵك كێشەكەیان لە بیر چووەوە و ئێستا خۆشیان دەوێت، لە تۆپی پێدا شتەكان بە خێرایی روودەدەن.