رانێری: قۆناخی ترسمان تێپەڕاند
ئینتەر میلان توانی بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر لە یانەی لیل بباتەوە كە هەردوو گۆڵەكە لە رێگەی یاریزانانی ئەرجەنتینی والتەر ساموێل و دیگۆ میلیتۆوە تۆمار كران و بەو بردنەوەیەش ئینتەر بە جیاوازییەكی باشی خاڵ پێشەنگی كۆمەڵەكەی گرت.
رانێری دوای یارییەكە گوتی لە ئاستی یارییەكە رازیم و دڵخۆشم بەوەی یاریزانان لە ناو یاریگادا كردیان و رووحێكی گەورەی بردنەوەیان پێشاندا، لەگەڵ بەردەوام بوون لەسەر ئەو شێوە یاریكردنە تیپەكە ترس لە دڵی خۆی دەردەكات و تواناكانی خۆی بەدەست دەهێنێتەوە.
رانێری هەروەها گوتی هەفتەی پێشوو یاریزانەكانم یارییەكی بەهێزیان بەرامبەر یۆڤنتۆس كرد و داوام لێكردن بە هەمان ئاستەوە بۆ یارییەكەی ئەمڕۆ ئامادەبن، یاریزانەكان ئەوەیان كرد و توانیمان سەر بكەوین، قۆناخی ترسمان تێپەڕاند.