پاڵەوانی ماراسۆنی نێودەوڵەتی سەفین رەسوڵ مەلا: میدالیای زێڕم لە ئەستەنبۆڵ وەرگرت
* لە كوردستان ئاستی یارییە تاكەكان، چۆن دەبینی ؟
-وەكو یارییە تاكەكان ئاستیان یەكجار بەرزە، چەندین یاریزانی بەتوانامان هەیە، هەڵبژاردەی عێراقیش تەواوی یاریزانەكانی لە كورد پێكهاتووە، بربڕەی پشتی ئەو هەڵبژاردەیەش هەمووی هەر یاریزانانی كوردە. زیاتر لە 200یاریزانی كورد خاوەنی مەدالیان لەئاستی كوردستان وئاسیاوعەرەب .
*ئێستا بۆهیچ یانەیەك یاری ناكەی؟
- نەخێرلە هیچ یانهیهك یاری ناكهم، لە هەولێر بۆهەریانەیەك بێت من ئامادەم خزمەتیان بكەم.
* لەنێو 130هەزار كەسدا لە ماڕاسۆنی نێودەوڵەتی ئەستەنبوڵ پلەی یەكەمت بەدەستهێنا ئەمە چۆن بوو؟
-ئەم پاڵەوانێتەیە ساڵانەیە، خەڵكێكی زۆر بەشداری تێدادەكەن، لەئەستەنبۆل ماراسۆنەكە لە 2كم تاكو42كم دەبێت، منیش وەكو كوڕێكی كوردستان، بەناوی كوردستان بەشداری ئەم پاڵەوانێتییەم كردو توانیم پلەی یەكەم لە ڕاكردنی 5كم بەدەست بهێنم لەنێو 250وڵات و130هەزار بەشداربوو.
*بیستومانە لەم پاڵەوانێتەیەدا لەسەر حیسابی خۆت بەشداربووی؟
-بەڵێ هەموو مەسروفاتم لەسەر خۆم بوو، خۆئامادەكردنیشم هەر لەسەر خۆم بوو، ئەو شتانەش من خاو ناكاتەوە چەند پارە سەرف كەم لام ئاساییە، ئاستم بەرەوە پێش بچێت، بەڵام بەمشێوەیە دەتوانم هەتا 3ساڵی تر بەردەوام بم ئەگەر هاوكاری نەكرێم ئاستم وەكو خۆی لێ دێتەوە.
*بۆچی لێژنەی ئۆلۆمپی كوردستان و وەزارەتی رۆشنبیری ولاوان هاوكاریان نەكردی؟
-وابزانم هەر ئاگاداریش نینە كەمن بەشداری ئەو پاڵەوانێتییەم كردووە، زۆر یاریزان هەبووە بەشداری پاڵەوانێـتی كردووە وەزارەتی رۆشنبیری ولاوان هەر ئاوڕیشی لێ نەداوەتەوە، منیش هەر بۆئەوە داوای پشتگیریم لە لێژنەی ئۆلۆمپی كوردستان و وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان نەكرد گوتم بۆچی قسەی خۆم بە خەسار بدەم، داواشم بكردایە لەوانە بوو ئاوڕێیان لێ نەدابامایەوە.
*دەڵێن چەند یانەیەكی شاری بەغدا داوایان لێ كردووی یارییان بۆبكەی ئهمه راسته؟
-بەڵێ چەند یانەیەك داوایان لێ كردوومە بۆپاڵەوانێتییهكی نێودەوڵەتی لەگەڵیاندا بەشدار بم، بەڵام هەتا یانەیەكی كوردی هەبێت ئامادەنیم بچم بۆیانەیەكی شاری بەغدا یاری بكەم.
*بڕیاری وازهێنانت دابوو لەهەڵبژاردەی عێراق پاشگەز نابیتەوە؟
-وەكو خۆم بڕیاری سەدلە سەدم نەداوە، بەڵام بڕیارم داوە ئەگەر هەڵبژاردەی عێراق قەدرمان نەگرێ ئێمەش قەدری هەڵبژاردەی عێراق ناگرین ئاڵای عێراقی بەرز ناكەینەوە، ئەگەر داواشم لێ بكەن منیش ئامادەم یارییان بۆ بكەم.
*چ داواكارییهكت ههیه لە بەرپرسەكان ؟
-ئەوە شتێكی تەقلیدییە هەموو جارێ باس دەكەین، بەڵام دەڵێم پێویستە زیاتر پشتگیری یارییە تاكەكان بكەن، نەك هەر گرنگی بەتۆپی پێ بدەن، ئەوەی بەو پارەیەی یاریزانانە كە بۆیەكساڵ دەیدەن سەدانی وەكو منی پێ دروست دەكرێت لە یارییەكەی خۆمان.
*بیستوومانە لە پیرمام بەنیازی تیپێكی ماراسۆن دروست بكەی؟
-بەڵێ ئەوە لەبەرنامەمدایه، ئەگەر هاوكاری بكرێین كۆمەڵێك منداڵ بهێنم مەشقیان پێ بكەم بتوانم وەكو یاریزانێك ئەوانە لەخۆم كۆبكەمەوە.
*بۆ گهیشتن بهم ئامانجهت چ گرفتێكت ههیه؟
-تەنیا پشتگیری كردنم دهوێت، من لە پاڵەوانێتی ئەستەنبۆل 2ملوانكەم هێنایەوە ،كە هاتمەوە پێشوازیەكی گەرمیان لێ كردم، بەڵام یەك بەرپرسی وەزرشی تێدا نەبوو.
*ئەگەر شتێكت ماوە؟
من شانازی دەكەم كە وەكو پێشمەرگەیەك خزمەتی كوردستان دەكەم بە وەرزشەكەم، بەڵام سەنگەری من لە وەرزش دایە سوپاسی ئێوەش دەكەم.