824 خولەكە ڤاڵدێز گۆڵی لێنەكراوە

824 خولەكە ڤاڵدێز گۆڵی لێنەكراوە
ڤیكتۆر ڤاڵدێزی گۆڵچی یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی ژمارەیەكی پێوانەیی نوێی لە پاراستنی گۆڵەكەی بە خاوێنی تۆمار كرد.
ڤاڵدێز پێویستی بە 38 خولەك هەبوو لە یاری یانەی بەرشەلۆنە بەرامبەر بلزنی بەلجیكی بۆ ئەوەی بگاتە ژمارەیەكی پێوانەیی لە هێشتنەوەی گۆڵەكەی بەبێ گۆڵ تا ژمارەی پێوانەیی رینای گۆڵچی دێرینی یانەكە بشكێنێ كە لە وەرزی 1972-1973 دا بۆ ماوەی 824 خولەك گۆڵی لێنەكرا.
ڤاڵدێز توانی ئەو ژمارەیە بشكێنێت و لە یارییەكەی دوێنێ شەودا هیچ گۆڵێكی لێنەكرا كە هەشتەم یاری لەسەر یەكە بەبێ ئەوەی گۆڵی لێبكرێت لە یاریگا دەچێتە دەرەوە.
دوا گۆڵ كە لە ڤاڵدێز كراوە بۆ رۆژی 21ی ئەیلوولی رابردوو دەگەڕێتەوە لە یاری نێوان بەرشەلۆنە و ڤالنسیا كاتێك هەردوو یانە 2-2 یەكسان بوون و دوا گۆڵ كە لە ڤاڵدێز كرا لە خولەكی 23ی ئەو یارییەدا بوو.
ئەو یارییانەی كە ڤاڵدێز گۆڵی لێنەكراوە بریتین لە 6 یاری لە خولی ئیسپانیا بەرامبەر یانەكانی ئەتلەتیكۆ مەدرید، خیخۆن، راسینگ سانتاندێر، سڤیلیە، گرنادا و مایۆركا و 2 یاری خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا بەرامبەر پاتی بۆریسۆڤ و بلزن.
Top