رۆناڵدۆ: ئەگەر نیمار یاریزانی ریال مەدرید بووایە تۆپی زێڕینی دەبردەوە

رۆناڵدۆ: ئەگەر نیمار یاریزانی ریال مەدرید بووایە تۆپی زێڕینی دەبردەوە
رۆناڵدۆی هێرشبەری پێشووی هەڵبژاردەی بەرازیل گوتی ئەگەر نیمار لە سەرەتای وەرزی ئەمساڵدا بچووایەتە یانەی ریال مەدرید لە بری ئەوەی لە یانەی سانتۆس بمێنێتەوە، دەبووە یەك لەو 3 یاریزانە دەبنە دوا پاڵێوراو بۆ بردنەوەی خەڵاتی تۆپی زێڕینی باشترین یاریزانی ساڵ.
رۆناڵدۆ كە فێبرایەری رابردوو وازی لە یاری تۆپی پێ هێنا، لە پەیجی خۆی لەسەر تویتەر نووسیویەتی پێم وایە ئەگەر نیمار لە هاویندا بچووایەتە ریال مەدرید، ناوی لە نێو دوا 3 پاڵێوراوی بردنەوەی خەڵاتەكەدا دەبوو.
هەروەها هیوای خواست نیماری تەمەن 19 ساڵ ئەو خەڵاتە بباتەوە و گوتی ئەوە دەبێتە كارێكی نایاب.
دوا لیستی ناو پاڵێوراوەكانی بردنەوەی خەڵاتەكە كە 23 یاریزان لە خۆ دەگرێت و یەكێتیی تۆپی پێی نێودەوڵەتی بڵاوی كردەوە، بۆ یەكەمجار ناوی نیماری تێدایە.
نیمار ئێستا باشترین ئاست لە كاروانی وەرزشیی خۆیدا پێشكەش دەكات و جێی سەرنجی یانە گەورەكانی ئەوروپایە بە تایبەت بەرشەلۆنە و ریال مەدرید كە هەوڵیاندا لە یۆلیۆی رابردوودا گرێبەستی لەگەڵدا بكەن، بەڵام ئەو پێی باش بوو تا كۆتایی هاتنی ماوەی گرێبەستەكەی لەگەڵ یانەی سانتۆس لە 2012 لەگەڵ یانە بەرازیلییەكەدا بەردەوام بێت.
Top