فێرگسۆن پشت بە فێردیناند دەبەستێت

فێرگسۆن پشت بە فێردیناند دەبەستێت
ئەلێكس فێرگسۆنی راهێنەری یانەی مانچستەر یونایتدی ئینگلیزی بەر لە یاری یانەكەی بەرامبەر ئۆتیلۆل گالاتی رۆمانی ئاشكرای كرد لە هێڵی بەرگریدا بۆ شوێنگرتنەوەی نیمانیا ڤیدیچ، پشت بە ریۆ فێردیناند دەبەستێت.
فێردیناندی 32 ساڵ پێشتر بەهۆی پێكانە زۆرەكانییەوە و دەركەوتنی هەریەك لە جۆنی ئیڤانز و كریس سمۆلینگەوە، شوێنی خۆی لە پێكهاتەی سەرەكیی مان یونایتددا لەدەست دابوو.
راهێنەری مان یونایتد گوتی پێشتر بە ریۆم راگەیاندووە كە ئێمە ئێستا 2 بەرگریكەری تری بەهێزمان هەیە كە ئومێد وایە لە داهاتوودا گەشەی بەرچاو بە توانای خۆیان بدەن.
هەروەها گوتی فێردیناند ئێستا نزیكە لە 33 ساڵییەوە و بەشێك لە خێرایی خۆی لە 5 ساڵ لەمەوپێش لە دەست داوە، بەڵام پێم وانییە نەتوانێ بە شێوەیەكی تر یاری بكات كە كێشەی خێراییەكەی بشارێتەوە.
هەموو یاریزانێك تووشی ئەوە دەبێت كە رۆژێك لە رۆژان خێرایی خۆی لە دەست دەدات و ناچارە پەنا بباتە بەر ئەزموونی درێژی لە یاریگادا، ئێستا فێردیناند لەو دۆخەدایە و دەتوانێ خۆی بگۆڕێت.
Top