دۆكۆڤیج: ركابەریكردنی نادال و فێدرێر كاتی زۆری دەوێت
دۆكۆڤیجی یەكەمی ریزبەندی تێنسزانانی جیهان كە لە دوای پێكان گەڕایەوە بۆ یاریكردن گوتی هێشتا پێویستیم بە هەندێك كات هەیە بۆ ئەوەی ئاستی خۆم بەدەست بێنمەوە دوای ئەو پێكانەی لە ئەژنۆمدا دووچاری هاتم.
ئەو یاریزانە گوتی بێگومان گەڕانەوە بۆ ئاستی خۆم كاتی دەوێت، پێشبینی ناكەم ئەمە وا بە زوویی رووبدات، بەڵام من هەوڵی زۆر دەدەم، پێكان زۆر ناخۆشە، بەڵام بۆ من لە كاتێكی باشدا هات تا هەندێك ماوەم بداتێ بۆ ئەوەی چاك ببمەوە و هەندێك لە یاریگاكان دوور بكەومەوە و ئەمە درێژترین ماوەی پشووی منە لە چوار ساڵی رابردوودا.
هەروەها گوتی پێشتر كاتێكی زۆرم لە مەشقدا خەرجكرد بۆ ئەوەی بتوانم ركابەریی رافایل نادال و رۆجێ فێدرێر بكەم و نازناوەكانی گراند سلام ببەمەوە، ئەوان دوو یاریزانی گەورەن و چوونە نێویانەوە و بردنەوە لێیان كارێكی هەروا ئاسان نییە و ئێستاش پێویستیم بە كات و مەشقی زۆر هەیە بۆ ئەوەی بەردەوام بم لە سەركەوتن بەسەریاندا.