لە خولی پلە یەكی كوردستان: سۆران وگارەبە خالێك ڕازی بوون
لەمیانی یارییەكانی خولی یانە پلە یەكەكانی كوردستان هەردوویانەی سۆران وگارە بەبێ گۆڵ یەكسان بوون.
لەدرێژەی یارییەكانی خولی یانە پلە یەكەكانی كوردستان لە هەفتەی دووەمی خولەكە لەسەر یاریگای سۆران بە ئامادەبوونی ژمارەیەك لە هاندەرانی وەرزشی هەردوو یانەی سۆران وگارە بەیەك گەیشتن،لەگێمی یەكەمی یارییەكە یاریزانانی هەردووڵا چەندین هێرشیان بردە سەر گۆڵی یەكتری بەمەبەستی تۆماركردنی گۆڵ وبەڵام هێرش بەرانی هەردوو یانە نەینتوانی گۆڵی تۆری یەكتری بەهەژێنن.ئەم گێمە بەبێ گۆڵ كۆتایی هات.لەگێمی دووەمی یارییەكە سەڕەرای ئەوەی ڕاهێنەرانی هەردوو یانە چەندین گۆرانكاریان لەریزی یانەكەنیان ئەنجامدا بەمەبەستی گۆرینی ئەنجامی یارییەكە بەڵام گشت هەوڵەكان بێ سوود،هەرچەندە یاریزانانی گارە لەم گێمە باشتر دەبینران،بەڵام نەینتوانی ئامانجی خۆیان بپێكن،سەرئەنجامیش هەردوو یانە بەبێ گۆڵ لە یاریگا هاتنە دەرەوە وبە خالێك لەم هەفتەیە ڕازی بوون،یارییەكەش بەسەركەوتویی لەلایەن ناوبژیوان مەحمەدحوسێن بەرێوە چوو.