خولی تۆپی پێ پەروەردەكانی هەولێر دەستی پێ كرد:خەبات وهەولێر سەركەوتنیان تۆماركرد

خولی تۆپی پێ پەروەردەكانی هەولێر دەستی پێ كرد:خەبات وهەولێر سەركەوتنیان تۆماركرد
گوڵان:كارزان كانەبی
لەمیانی دەست پێكی یارییەكانی خولی تۆپی پێ پەروەردەكانی سنوری پارێزگای هەولێر پەرورەدەكانی خەبات وهەولێرودەشتی هەولێروشەقلاوە براوە بوون.
لەهەردوو یاریگای شەهیدان ویاریگای كەسنەزان بەرێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەولێر وەكو پرۆگرامی ساڵانەی خۆی هەڵسا بە ئەنجامدانی پاڵەوانێتی تۆپی پێ پەروەردەكانی سنوری پارێزگای هەولێر كە 10پەروەردە لە خۆ دەگرێت ویارییەكانیشی بەسیستەمی دوو دۆڕان یارییەكانی بەرێوە دەچێت،لەدەست پێكی یارییەكانی خولەكەش لەسەریاریگای شەهیدان، پەروەردەی خەبات ڕووبەرووی پەروەردەی كۆیە بوونەوە لەم یاریشدا یاریزانانی پەروەردەی خەبات توانی ئاستێكی بەرز پێشكەش بكات ویارییەكەش بە ئەنجامی (2-0)گۆڵ لە پەروەردەی كۆیە بباتەوە،گۆلەكانیش لەرێگای یاریزانان حەمید جەبارو رێبوارئیسماعیل لە خولەكانی 27و67تۆماركران،پەروەردەی شەقلاوەش لە مەخموری بردەوە بە ئەنجامی (2-1)،لە یاریگای كەسنەزانیش دوویاری بەرێوەچوو،لە یاری یەكەمدا پەروەردەی هەولێر لە یارییەكی ئاست بەرزدا پەروەردەی رواندزی بە پێنج گۆڵ بەرابمەر گۆلێك تووشی شكست كرد،پەروەردەی دەشتی هەولێریش لە پەروەردەی مێرگەسۆری بردەوە بەئەنجامی (3-1)گۆڵ،لە بارەی خولەكەش مامۆستا عوسمان رەشید بەرێوەبەری چاڵاكی ودیدَەوانی پەروەردەی گشتی هەولێر لەم بارەیەوە گوتی "ئێمە وەكو پرۆگرامی ساڵانەی خۆمان ئەم پاڵەوانێتەیەمان بۆهەریەك لەپەروەردەكانی هەولێر،خەبات،دەشتی هەولێر،مەخمور،مێرگەسۆر،شەقلاوە،كۆیە،چۆمان،رواندز،سۆران وەكو پرۆگرامی ساڵانەی خۆمان ئەنجامداوە یارییەكانیشی بۆماوەی 5رۆژ بەردەوام دەبێت ویاریەكانیشی بەسیستەمی دوو دۆڕان دەبێت،ئێمە لەبەر قوتابیەكان ماوەی خولەكەمان كورت كردەوە بەهیوای ئەوەین خولێكی سەركەوتووبێت پەروەردەكان سودی لێ بیبین.
Top