گورزوەشێنەكان برایەتی وئەكاد لەگروپی یەك وقەرەقوش لەگروپی دوو وسیروانی شارەزور و رانیە لە گروپی سێ و گروپی چواریش نادیارە

گورزوەشێنەكان برایەتی وئەكاد لەگروپی یەك وقەرەقوش لەگروپی دوو وسیروانی شارەزور و رانیە لە گروپی سێ و گروپی چواریش نادیارە
گوڵان:كارزان كانەبی-زاگرۆس

دوایی ئەنجامدانی قۆناغی دووەمی یارییەكانی خولی بالەی نایابی كچانی عێراق كە هەشت یاری بوو ئەنجامەكانیشی بەم شێوەیە بوو
برایەتی× سۆلاڤــ (3-0)
بەغداد× كۆیە (3-0)
خاك × فەتاتی كەركووك (3-0)
ئەكاد × سۆلاڤی نوێ (3-0)
فەتات بەغداد × حاجیاوە (3-1)
رانیە × زەعیم (3-0)
قەرەقوش × فەتات نەینەوا (3-0)
سیروانی شارەزوور ×هۆمنتمن ( 3-1)
جێگای ئاماژەپێكردنە پێشبینی وبۆچوونەكان وحوكمی ئەنجامەكان بەم شێوەیە خۆی دەنوێنێ بەسەر ریزبەندی گروپەكان، لە گروپی یەكەم هەردوو یانەی برایەتی وئەكاد قۆناغی هەشتی خولەكەیان مسۆگەر كردووە دوایی ئەوەی هەردوو یانە لە یانەكانی سۆلاڤــ و سۆلاڤی نوێیان بردەوە وبۆ پاڵەوانی گروپەكەش لە یاری لووتكە برایەتی وئەكاد دەجەنگن، لە گروپی دووەم یانەی قەرەقوش بەهەمان شێوەی یانەی برایەتی وئەكاد قۆناغی هەشتی مسۆگەر كرد دوایی ئەوەی دوو سەركەوتنی بەسەر یانەكانی ( فەتات بەغداد وفەتات نەینەوای ) تۆمار كرد، هەردوو یانەی حاجیاوەو فەتات بەغداد جەنگی پلیتی دووەم دەكەن، سەبارەت بە گروپی سێیەم هەردوو یانەی سیروانی شارەزور ورانیە ئەوانیش قۆناغی هەشتیان مسۆگەر كرد دوایی ئەوەی هەردوو یانە سەركەوتن بەسەر یانەكانی ( هۆمنتمن و زەعیم) لە قۆناغی سێیەم هەردوو یانەی سیروانی شارەزوور ورانیە بۆ پاڵەوانی گروپەكە دەجەنگن، لە گروپی سێیەم بەهۆی ئەوەی ئەم گروپە (5) یانەیە تا ئێستا وتا ئەنجامدانی قۆناغی چوار و قۆناغێك زیاتر لە گروپەكانی تر تەنها یانەی بەغداد یەك یاری كردووە وبردیتیەوە ویانەی حلە یەك یاری ئەنجامداوە و دوڕاوە و بردنەوەی نیە و بەڵام هەریەك لە یانەكانی (كۆیە وخاك وفەتات كەركووك ) هەریەك دوو یارییان ئەنجامداوە بردنەوە ودۆڕاندنێكیان هەیە بۆیە گروپی چوارەم بە گروپی نادیارو ئاڵۆز وەسف دەكرێت.
Top