كاسانۆ تووشی جەڵتەی مێشك بووە
ئاژانسی دەنگوباسی ئەنسای ئیتاڵی گوتی ئەم دیاریكردنەی نەخۆشییەكەی كاسانۆ كە هێشتا یانەی میلان هیچی لەبارەوە نەگوتووە، پێشتر پێشبینی كرابوو دوای ئەوەی هەندێك پسپۆر قسەیان لەسەر بارودۆخی لەناكاو نەخۆش كەوتنی كاسانۆ كردبوو.
كاسانۆ لە دوای گەڕانەوەی لەگەڵ تیپەكەی لە شاری رۆما، دووچاری تێكچوونی دۆخی تەندروستی هات و بە پەلە گەیەندرایە نەخۆشخانە بۆ چارەسەركردن.
كاسانۆ دوای گەڕانەوەی لە رۆما دووچاری بە زەحمەت قسەكردن و جووڵە هاتبوو و سەرچاوەكان گوتیان لەوانەیە چەند رۆژێكی تر لە نەخۆشخانە بمێنێتەوە بۆ چارەسەركردنی یەكجاری.
ئەدریانۆ گالیانی جێگری سەرۆكی یانەی میلان ئاشكرای كرد لە رێگەی تەلەفۆنەوە قسەی لەگەڵ كاسانۆدا كردووە و ئێستا ئەو دۆخی باشترە.