گواردیۆلا: پێشبینیم نەدەكرد 4 ساڵ راهێنەری بەرشەلۆنە بم

گواردیۆلا: پێشبینیم نەدەكرد 4 ساڵ راهێنەری بەرشەلۆنە بم
پیپ گواردیۆلای راهێنەری یانەی بەرشەلۆنە گوتی هەرگیز پێشبینیم نەدەكرد ماوەی 4 ساڵ لە پۆستی راهێنانی بەرشەلۆنەدا بمێنمەوە.
پیپ 200 ەمین یاری لەگەڵ بەرشەلۆنە بەرامبەر یانەی ڤیكتۆریا بلزنی چیكی ئەنجام دەدات ئێوارەی ئەمڕۆ.
راهێنەرە گەنجەكە گوتی كاتێك پۆستی بەرشەلۆنەم وەرگرت پێشبینیم نەدەكرد 4 ساڵ راهێنەری بەرشەلۆنە بم، بۆیە شانازی بەو یاریزانانەوە دەكەم كە ئەركەكەی منیان ئاسان كردووە.
گواردیۆلا روونی كردەوە كە تیپەكەی لە ماوەی رابردوودا بەهۆی پێكانی یاریزانانەوە دووچاری كێشەی زۆر هاتووە و گوتی پێشتر شتی وام لە بەرشەلۆنەدا نەبینیوە، بەڵام خۆشحاڵم كە یاریزانانی وەك سیدۆ كەیتا و تیاگۆ ئەلكانترا و ماكسویل و ئەدریانۆ كۆریام هەیە كە دەتوانن شوێنی هاوڕێكانیان پڕ بكەنەوە.
Top