ئۆزێل: كاسیاس شایستەی تۆپی زێڕینە

ئۆزێل: كاسیاس شایستەی تۆپی زێڕینە
مەسعود ئۆزێلی ئەستێرەی ناوەڕاستی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی كە خۆی پاڵێوراوە بۆ وەرگرتنی خەڵاتی باشترین یاریزانی جیهان بۆ ساڵی 2011 گوتی ئەو كەسەی شایستەی بردنەوەی خەڵاتەكەیە ئیكەر كاسیاسە.
ئۆزێل گوتی چەندین ساڵە كاسیاس باشترین گۆڵچی دنیایە، لەبەرئەوە پێویستە ئەمساڵ ئەو خەڵاتەكە وەربگرێت و لە هەمان كاتدا رۆناڵدۆش ئەگەری زۆری لەبەردەمدایە بۆ وەرگرتنی خەڵاتەكە.
لەبارەی یاری تیپەكەیەوە بەرامبەر یانەی لیۆنی فەرەنسی ئۆزێل گوتی لیۆن لە ناو یاریگای خۆیدا زۆر بەهێزترە لە دەرەوەی یاریگای خۆی، چونكە ئەوكات متمانەی زیاتر بەخۆی بەدەست دێنێت و دڕتر دەبێت، بەڵام ئێمە ئامانجمانە بە 3 خاڵی یارییەكەوە بگەڕێینەوە چونكە ئەوە سەرمان دەخات بۆ قۆناخی داهاتوو، ئامانجمان بردنەوەی هەموو ئەو نازناوانەیە كە ئەمساڵ ركابەرییان لەسەر دەكەین چونكە ریال مەدرید تیپێكی گەورەیە.
Top