پیكێ و شاكیرا جیابوونەوە
لە ماوەی رابردوودا زۆر راپۆرتی رۆژنامەوانی باسیان لە جیابوونەوەی ئەو دوو كەسایەتییە كرد و هەندێك سەرچاوەش رەتیان كردەوە، بەڵام شاكیرا ئاشكرای كرد ماوەی چەند هەفتەیەكە لەیەكتری جیابوونەتەوە دوای ئەوەی بۆی دەركەوتووە پیكێی خیانەتی لێكردووە و لەگەڵ ئافرەتی تردا بووە.
هەندێك لە رۆژنامەكان لەبارەی هەواڵی جیابوونەوەكەوە گوتیان ئاساییە ئەوە رووبدات، چونكە ماوەی چەندین مانگە ئەو دوو كەسە یەكتریان نەبینیوە بەهۆی سەرقاڵییان بە كاری تایبەتەوە، هەرچەندە بەردەوام بە تەلەفۆن ئاگایان لە یەكتری هەبووە.
شاكیرا گوتی دڵنیابووم لەوەی پیكێ خیانەتی لێكردووم، بۆیە بڕیارمدا چیدی لەگەڵیدا نەبم و لێی جیا ببمەوە.