خۆزی مۆرینهۆ راهێنەری یانەی ریال مەدرید بڕیاڕی سزادانی كاپتن ئیكەر كاسیاسی دا بە هۆی دواكەوتنی لە مەشقەكانی یانەی شاهانە، رۆژنامەكانی شاری مەدرید رایانگەیاند گۆڵچی و كاپتنی یانەی ریال مەدرید ئیكەر كاسیاس بۆ چەند خولەكێك لە مەشقەكانی یانەكەی دواكەوت بە هۆی قەرەباڵغی شەقامەكانی شاری مەدرید كە بەهۆی باران بارینەوە تووشی شڵەژان ببوو، مۆرینهۆ لە پێشوازی كاسیاس بوو لە كاتی گەیشتنی بۆ یاریگای مەشقەكان، كاسیاس هۆكارەكانی دواكەوتنی بۆ راهێنەرەكەی شیكردەوە، لەگەڵ ئەوەشدا هەردوو رۆژنامەی ماركا و ئاسی مەدریدی دووپاتیان كردەوە مۆرینهۆ بڕیاڕی سزادانی كاسیاسی دا بە سزایەكی دارایی، كاسیاس بە سنگێكی فرەوان سزایەكەی قبوڵ كرد و لە ماڵپەڕی خۆی لە تویتەر دڵتەنگی خۆی بۆ ئەم ڕووداوە دەڕبڕی و داوای لێبوردنی كرد.