خافی ڤاراس گۆڵچی یانەی سیڤیلیا نهێنی چۆنییەتی گەڕاندنەوەی لێدانە سزاكەی یاریزان لیونێل میسی ئاشكرا كرد لە یاری نێوان هەردوو یانەی سیڤیلیا و بەرشلۆنە لە هەفتەی نۆیەمی خولی لالیگای ئیسپانیا، لە خولەكی 95 ی یارییەكە میسی لێدانی سزانی لەدەست دا و هەردوو یانە بە بێ گۆڵ یەكسان بوون، ڤاراس لە دوای یارییەكە گوتی: من دەمزانی میسی چۆن لێدانەكە جێبەجێ دەكات چونكە لە پێش یارییەكە من بە وردی سەیری لێدانە سزاكانی میسیم كردبوو، بۆیە بە باشی ئامادە بووم بۆ گەڕاندنەوەی لێدانەكە و سەركەوتوو بووم.
میسی ئەوە شەشەمین لێدانی سزایە كە لە دەستی دەدات لەگەڵ یانەی بەرشلۆنە لەوەتەی یاری بۆ ئەم یانەیە دەكات، كەچی ئەوە یەكەم لێدانی سزایە كە بۆ یانەی بەرشلۆنە دەژمێردرێت لەم وەرزەدا.