یانەی ئینتەرمیلانی ئیتالی هاتە نێو پێشبڕكێی ئەو یانانەی كە هەوڵدەدەن بۆند لەگەڵ یاریزانی بەلژیكی ئەدین هازارد ئەستێرەی هێلی ناوەڕاستی یانەی لیلی فەرنسی مۆر بكەن، لەمباریەوە یاریزان خافییر زانیتی كاپتنی یانەی ئینتەر بە رۆژنامەی میرۆری ئینگلیزی راگەیاند و گوتی: هازارد یاریزانێكی لێهاتووە، من سەرسامی شێوازی یاریكردنی ئەو یاریزانەم، بەم دواییە زانیارییم پێگەیشتووە كە دەستەی كارگێری چاودێری دەكات و هەوڵ دەدات بۆندی لەگەڵ مۆر بكات، هاتنی بۆ یانەكەمان بەهێزترمان دەكات.
یاریزان هازارد تەمەن 20 ساڵ لە وەرزی رابردوو ئاستێكی بەرزی لەگەڵ یانەكەی پێشكەش كرد و سەرنجی یانە گەورەكانی بۆ خۆی راكێشا بە تایبەتی یانەكانی مانچستەر سیتی و لیڤەرپول و ئەرسنال و ریال مەدرید كە هەوڵی كڕینی هازاردیان داوە، هازارد لە 119 یاری لەگەڵ یانەی لیل 20 گۆڵی تۆماركردووە و 24 یاری بە هەڵبژاردەی بەلژیكا ئەنجامداوە و یەك گۆڵی تۆماركردووە.