گیگز و بێكهام بۆ هەڵبژاردەی ئۆلۆمپی بەریتانیا

گیگز و بێكهام بۆ هەڵبژاردەی ئۆلۆمپی بەریتانیا
رۆژنامەی دەیلی میرەری بەریتانی رایگەیاند راهێنەر ستیوارت پێرس راهێنەری هەڵبژاردەی ئۆلۆمپی بەریتانیا بە نیازە هەردوو یاریزانی بەناوبانگ رایان گیگز و دێڤید بێكهام بانگهێشت بكات بۆ ریزەكانی هەڵبژاردەی ئۆلۆمپی بەریتانیا كە بە تیپێكی یەكگرتوو بەشداری لە یارییەكانی تۆپی پێی ئۆلۆمپایادی لەندەنی 2012 دەكات، بەشێكی زۆری هاندەرانی تۆپی پێی بەریتانیا داوا دەكەن كە ئەفسانەكانی تۆپی پێی بەریتانی بەشداری لە ئۆلۆمپیاد بكەن و هەردوو یاریزان گیگز و بێكهام دوو ئەستێرەی بەناوبانگی بەریتانیان لە یاری تۆپی پێدا و بەشداریكردنیان لە ئۆلۆمپیاد داواییەكی جەماوەرییە.
بە پێی راپۆرتەكان هەڵبژاردەی ئۆلۆمپی بەریتانیا هەوڵ دەدات بە بەهێزترین پێكهاتە بەشداری لە یارییەكانی تۆپی پێی ئۆلۆمپیادی لەندەن بكات بە هیوای بەدەستهێنانی میدالیای زێڕ كە لەدوو ئۆلۆمپیادی رابردوو هەڵبژاردەی ئەرژەنتین نازناوەكەی بەدەست هێناوە.
Top