شنایدەر. هیچ راهێنەرێك وەك مۆرینهۆ نییە
هەروەها شنایدەر گوتی : هیچ راهێنەرێك نییە وەك مۆرینهۆ مامەڵە لەگەڵ یاریزانان بكات و كاتێك راهێنەرێكی دیكە دێت لە شوێنی مۆرینهۆ ئەركێكی زۆر قورسی لەسەر شان دەبێت، هەر ئەوەش بوو ئەركی راهێنەر بینیتیزی زەحمەت كرد.
شایانی باسە راهێنەر بینیتیز لە شوێنی مۆرینهۆ بووە راهێنەری یانەی ئینتەرمیلان، بەڵام ئاستی یانەی ئینتەر هاتە خوارەوە و نەیتوانی دەسكەوتەكانی مۆرینهۆ دووبارە بكاتەوە و لە كۆتاییدا لە ئەركەكەی دوورخرایەوە.