3 كورد بەشداری پاڵەوانێتی جیهان بۆ لەش جوانی لە هیندستان دەكەن
یەكێتی لەش جوانی عێراق بڕیاریداوە لەم پاڵەوانێتییە بە سێ یاریزان بەشداری بكات و هەر سێ یاریزانیش كوردن و سەرۆك شاندی هەڵبژاردەكەش هەر كوردە.
شاندی هەڵبژاردەی عێراق بۆ ئەم پاڵەوانێتییە پێكهاتووە لە یاریزانان نەجمەدین عەبدوڵڵا لە كێشی (65)كگم و سەردار ئیسماعیل لە كێشی (85)كگم و نزار ئەحمەد لە كێشی (85) كگم و بورهان عەلی جومعە جێگری سەرۆكی یەكێتی لەش جوانی عێراق و سەرۆكی یەكێتی لەش جوانی كوردستان سەرۆك شاندەكەیە.
لەم پاڵەوانێتییە چاودێران وەرزشی چاوەڕوانی ئەنجامێكی باش لە یاریزانانی كوردستان دەكەن بۆ ئەوەی بتوانن دەستكەوتێكی مەزن بۆ كوردستان بە دەستبهێنن.
جێگەی باسە پاڵەوانێتی جیهان بۆ لەش جوانی لە شاری بومبای هیندستان بەرێوە دەچێت و ماوەی چوار رۆژ دەخاینێت.