تیپی پایسـكـلسـواری هـەولێر بەشـداری لەپاڵەوانێتی عەرەبیدا دەكات

تیپی پایسـكـلسـواری هـەولێر بەشـداری لەپاڵەوانێتی عەرەبیدا دەكات
یەكێتی پایسكلسواری عێراق بە فەرمی هەردوو یانەی هەولێر و دەغارە وەكو نوێنەری لە پاڵەواینێتی یانەكانی عەرەب بۆ پایسكلسواری دەستنیشان كرد، كە لە وڵاتی ئیمارات لەئیمارەی رەئس خێمە بەرێوە دەچێت، وا بڕیارە مانگی 11 ئەم پاڵەوانێتییە ئەنجام بدرێت.
بۆ ئەم مەبەستە تیپی پایسكلسواری هەولێر ئۆردوگایەكی مەشقی لە شاری هەولێر كردووە، لەمباریەوە عەبدولقادر نورەدین راهێنەری یانەی هەولێر گوتی: دوای تەواوبوونی قۆناغی دووەمی پاڵەوانێتی كوردستان بۆ پایسكلسواری، كە یانەكەمان پلەی یەكەمی بە دەستهێنا راستەوخۆ ئۆردوگایەكی مەشقیمان لە شاری هەولێر كردووە بۆ خۆ ئامادەكردن بۆ پاڵەوانێتی یانەكانی عەرەب بۆ پایسكلسواری، ئەم ئۆردوگایە 22 رۆژ دەخایەنێت، چونكە هەوڵ دەدین لەم پاڵەوانێتییەدا ئەنجامی باش بە دەستبهێنین و نازناوێك بۆ شاری هەولێر دەستبەسەر بكەین.
جێگەی باسە یاریزانانی یانەی هەولێر پێكهاتووە لە (سلێمان سامی، ئامانج شێرزاد، جۆڤان تۆمی، عەبدوڵڵا عەبدولخەزەیەر، رێباز موزفەر، ماسیمۆ فەریق) و ئەم پاڵەوانێتییە لە 16-11 لە وڵاتی ئیمارات دەست پێدەكات تا ئێستا زیاتر لە 11 یانە بەشداری تیاییدا دەكات.
Top