هەفتەی رابردوو لە هۆڵی داخراوەی یانەی وەرزشی فەتاتی هەولێر هەڵبژاردەی یاریزانانی كۆكیوانی كۆریای باشوور سەردانی یاریزانانی هەڵبژاردەی هەولێریان كرد بۆ تایكواندۆ، لەم سەردانەدا بەڵێنی دروستكردنی پەیوەندی و هاوكاری كردن لە نێوان هەردوو لا درا، لە رێورەسمێكدا ئەندامانی یەكێتی تایكواندۆی كۆریای باشوور و هەڵبژاردەی ناوچەی كۆكیكوانی، دیدارێكی تایبەتیان لەگەڵ یاریزانانی هەڵبژاردەی تایكواندۆی هەولێر ئەنجامدا بە ئامادەبوونی ژمارەیەكی بەرچاوی جەماوەری وەرزشی، لەم دیداردا چەندین نمایشی جوان لە هەردوو لا پێشكەش بە ئامادەبووان كرا و ئامادەبوانیش خۆشحاڵی خۆیان دەربڕی.
شایانی لە شاری هەولێر كار بۆ ئەوە دەكرێت ئەكادیمیایەكی تایبەتی بۆ یاری تایكواندۆ و راهێنان بەسەرپەرشتی راهێنەرانی كۆریای باشوور لە بكرێتەوە بە مەبەستی ئەوەی شاری هەولێر ببێتە مەڵبەندی پێگەیاندنی یاریزان و راهێنەر لەسەر ئاستی عێراق.
جێگەی باسە لە ناوچەی كۆكیوان یاری تایكواندۆ سەری هەڵدا و بە داهێنەری ئەم یارییە دادەندرێت.