لە دەست پێكی وەرزی نوێ خولی نایاب: شێرەكانی قەڵای زەرد بەسەركەوتن دەستیان پێ كرد
لەدەست پێكی یارییەكانی خولی بژاردەی یانەكانی عێراقی هەولێر سەركەوتنێكی گرنگیبەدەست هێنا.
لەدەست پێ:ی یارییەكانی وەرزی نوێ خولی بژاردەی عێراقی یانەی هەولێر لەسەر یاریگای شەهید فرەنسۆ هەریری بە ئامادەبوونی ژمارەیەكی زۆری هاندەرانی وەرزشی رووبەرووی یانەی تەلەبە بووە لەم یاریشدا یاریزانانی هەولێر توانیان ئاستێكی بەرز پێشكەش بكەن وئەو سنورەش ببەزێنن كە تاكو ئێستا لە مێژووی یانەكە لە یانەی تەلەبەی نەبردۆتەوە،لە گێمی یەكەم یانەی هەولێرسەڕەرای ئەوەی توانی ئاستێكی بەرز پێشكەش بكات وگۆلێ: لە رێگای یاریزان مەهدی كەریم بە لێدانی سزا لەخولەكی 20ی یارییەكەی تۆماركردو لەبەراتمبەریشدا مەحمەدفەیسەل گۆڵێ یەكسان بۆیانەی تەلەبە تۆماركرد،لەگێمی دووەمی یارییەكە یاریزانانی یانەی هەولێر توانیان كۆنترۆلی یاریگا بكەن وچەندین هێرشی یەك لەدوای یەك ببنە سەر گۆڵی میوان ولەم ناوەشدا یاریزان لوئەی سەلاح توانی لە خولەكی 68ی یارییەكە یانەی هەولێر بكاتە خاوەنی دووەم گۆڵ وسەركەوتنی یارییەكەش بە ئەنجامە بەكۆتایی هات یانەی هەولێر یەكەم سی خاڵی بەدەست هێنا.