یەكێتی ناوەندی تۆپی پێی كوردستان كۆبونەوەی هەفتانەی هەنجامدا
یەكێتی ناوەندی تۆپی پێی كوردستان كۆبوونەوەی ئاسایی خۆی بەئامادەبوونی سەرۆك وجێگر و تەواوی ئەندامانی1گرێداو ئەم بڕیارانەی خوارەوەی دەركرد:
1- گەرمترین پیرۆزبایی خۆمان ئاڕاستەی موسلمانانی جیهان و عێراق و كوردستان بە تایبەت وەرزشوانانی كوردستان بەبۆنەی جەژنی قوربانی پیرۆز، بەهیوای شادی و دڵخۆشی و سەكەوتن و هەموو رۆژێكتان جەژن بێت وە جەژنتان پیرۆزبێت.
2- ئەو ناوبژیوانانەی لە تاقیكردنەوەی ناوبژیوانانی عێراق دەرنەچوونە تاكو قیكردنەوەی تیرۆی و جەستەیی لە كوردستان ئەنجام نەدەن ناتوانن بەشداری بكەن لە بەرێوەبردنی یارییەكانی خولەكانی تۆپی پێی كوردستان تا كۆتایی قۆناغی یەكەم.
3- مەشقەكانی ناوبژیوانانی كوردستان تەنیا دوو رۆژ لەهەفتەیەكدا ئیجباری دەبێت بەمەرجێك گونجاوبێت لەگەڵ چالاكیەكانی تۆپی پێی كوردستان.
4- ئاگاداری ناوبژیوان(یونس حەمەد)دەكەینەوە كە پابەندی مەشقەكانی رۆژانەی بێت گەرنا سزا دەدرێت گەر دووبارە بكاتەوە.
5- نوسراوی یانەی وەرزشی ئاسۆ ژمارە(202)24/10/2011 لاریمان نیە لە یاری پێكردنی یاریزان(جوتیار خالید عەبدوڵڵا)بۆ یانەكەتان.
6- نوسراوی یانەی سێمێڵ ژمارە تایبەت لە 22/10/2011 یاریزان(مەحمود محەمەد زكری)بە یاریزانی هەرێم هەژمار دەكرێت.
7- نوسراوی یانەی سیروانی نوێ ژمارە(754)لە رێكەوتی 20/10/2011 لاریمان نیە بەیاری پێكردنی هەردوو یاریزان(محمد عەبدوڵڵا احمد و پێشەنگ قادرحمە)بۆ یاری كردن گونجاوە لەگەڵ رێنماییەكان.
8- هیچ یانەیەك یاری دوا ناخرێت تا ڕەزامەندی یانەی بەرامبەر وەرنەگرێت.
9- بانگهێشتكردنی سەرپەرشتیاری یاری و ناوبژیوانی ناوەڕاست و یاریزانانی یانەی ئاڵا
(حیدر نجم الدین ژمارە(3) و مگلب محمد ژمارە(23) و ڕاهێنەرو سەرپەرشتیاری تیپ.لە كۆبوونەوەی داهاتوو كاتژمێر(12)ی نیوەڕۆ لە بارەگای یەكێـتی تۆپی پێی كوردستان ئامادەبن.
10- غەرامەكردنی یانەی مەخمور بەبڕی(150000)سەدوپەنجاهەزاردینار بەهۆی نەبوونی پۆلیس و پیاوانی نەقالە.
11- لە یاری نێوان یانەی پێشمەرگەی هەولێروكەركوك بەهۆی هێرشكردن و چوونەژووری ناوبژیوانان لەلایەن یاریزانی یانەی كەركوك(نورەدین عومەر)ژمارە(5)بڕیاردرا:
ا. ڕاگرتنی بۆ دوویاری داهاتوو.
ب. غەرامەكردنی بەبڕی(150000)سەدو پەنجاهەزاردینار.
12. لە یاری نێوان یانەی پێشمەرگەی هەولێرو كەركوك لەخولی لاوان بەهۆی ووتنی قسەی ناشیرین لەلایەن ڕاهێنەری یانەی پێشمەرگەی هەولێر(حەسەن عەبدوڵڵا) بڕیار درا:
ا. ڕاگرتنی لە یاوەری نەكردنی تیپەكەی بۆ یەك یاری داهاتوو.
ب. غەرامەكردنی بەبڕی(150000)سەدوپەنجاهەزار دینار.
13. دەستنیشانكردنی دەستەی سەرپەرشتیاران و ناوبژیوانانی خولی نۆیەمی نایاب و لاوان و خولی دووەمی یانەپلەیەكەكانی كوردستان.