ئەنریكی: جیاوازیی نێوان ئێمە و میلان گەورەیە
ئەنریكی دوای یارییەكە لە لێدوانی بۆ كەناڵی سكای سپۆرت گوتی جیاوازی نێوان میلان و رۆما؟ جیاوازییەكی گەورەیە، تۆپی زۆرمان ئاراستەی گۆڵی ئەوان كرد، بەڵام ئامانجی خۆی نەپێكا كە لەم جۆرە یارییانەدا پێویستمانە، گێمی یەكەم زۆر لە گۆڵی میلانەوە دوور بووین و ئەوەش بووە هۆی ئەوەی نەتوانین یارییەكە ببەینەوە.
راهێنەری رۆما لەبارەی ئەو گۆڵە زۆرانەوەی بەهۆی لێدانی كۆڕنەرەوە لە تیپەكەی دەكرێت گوتی بە درێژایی هەفتەی رابردوو باسی ئەوەم لەگەڵ یاریزانەكاندا دەكرد كە پێویستە شوێنی باش لە كاتی ئەو جۆرە لێدانانەدا بگرن، نێستا گۆڵی دووەمی زۆر بە ئارامی لێكردین و ئەوەندە بێ كێشە بوو لەو گۆڵەدا دەتگوت لە ماڵی خۆیدایە. ئەوە ئەو وردەكارییانەیە كە جیاوازی دروست دەكات، ئێمە هێشتا تیپێكی گەورە نین و پێویستیمان بە كاتی زیاتر هەیە.