سۆنگ: بردنەوە لە چێڵسی چەكێكی دوو سەرە

سۆنگ: بردنەوە لە چێڵسی چەكێكی دوو سەرە
ئەلیكسەندەر سۆنگی یاریزانی ناوەڕاستی یانەی ئەرسناڵی ئینگلیزی گوتی بردنەوە لە یانەی چێڵسی لە خولی نایابی ئینگلیزی پاڵنەرێكی بەهێز دەبێت بۆ یاریزانانی تیپەكەی بۆ ئەوەی بتوانن لە داهاتوودا هەمان شت لە یارییەكانی تریشدا دووبارە بكەنەوە و بیسەلمێنن ئەرسناڵ هێشتا زیندووە.
ئەرسناڵ سەركەوتنێكی گەورەی بەسەر یانەی چێڵسیدا لە ناو یاریگای خۆی 5-3 بەدەست هێنا.
ئەو یاریزانە كامیرۆنییە گوتی ئێمە دڵخۆشین بە بردنەوەمان لە چێڵسی چونكە یارییەكە قورس بوو بەهۆی ئەوەی چێڵسی تیپێكی گەورەیە و لە یارییەكەدا لە بەرامبەر جەماوەری خۆی و لە ناو یاریگای خۆیدا یاری دەكرد.
هەروەها گوتی ئەم بردنەوەیە چەكێكی دوو سەرەیە لەبەرئەوەی دەبێتە پاڵنەرێكی گەورە بۆمان لە كاتی رووبەڕووبوونەوەی یانەی مارسیلیای فەرەنسی كە لە ناوەڕاستی ئەم هەفتەیەدا لەسەر یاریگای ئیمارات لە چوارچێوەی یارییەكانی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپادا رووبەڕووی دەبینەوە.
Top