لیڤانتی 17 گۆڵ، رۆناڵدۆ و هیگواین 19 گۆڵ

لیڤانتی 17 گۆڵ، رۆناڵدۆ و هیگواین 19 گۆڵ
كریستیانۆ رۆناڵدۆ و گۆنزالۆ هیگواینی یاریزانانی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی بە تەنیا توانیویانە لە هەموو یاریزانانی یانەی لیڤانتی گۆڵی زیاتر لە وەرزی ئەمساڵدا تۆمار بكەن. ئەمەش بەوەی یانەی لیڤانتی پێشەنگی خولی ئیسپانی توانیویەتی 17 گۆڵ تۆمار بكات لە كاتێكدا رۆناڵدۆ و هیگواین بەیەكەوە 19 گۆڵیان تۆمار كردووە.
رۆناڵدۆ تا ئێستا 10 گۆڵی تۆمار كردووە و هیگواین 9 گۆڵ و كۆی گۆڵەكانی ئەو دوو یاریزانە 19 گۆڵە لە خولی ئیسپانیدا.
دووانەكەی ریال مەدرید تا ئێستا پێشەنگی گۆڵكەرانی ئەوروپان و لە مانچستەر ستی دووانەی ئەگویرۆ 9 گۆڵ و ئیدین دزیكۆ 8 گۆڵیان تۆمار كردووە كە دەكاتە 17 گۆڵ.
لە پلەی سێیەمدا دووانەی یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی ماریۆ گۆمێز و فرانك ریبیری دێن كە بە هەردووكیان 14 گۆڵیان تۆمار كردووە.
هەمان شت لە یانەی بەرشەلۆنەش ئامادەیە كاتێك زانیمان میسی و ڤیا 14 گۆڵیان تۆمار كردووە.
Top