ئەرسناڵ و میلان داوای مفیلا دەكەن
مفیلا لەگەڵ یانەكەی ئاستێكی بەرز پێشان دەدات.
ئارسن ڤینگەری راهێنەری یانەی ئەرسناڵ پێشتر گرێبەستێكی بە بڕی 15 ملیۆن پاوەند پێشكەش كرد بۆ كڕینی مفیلا، بەڵام كارگێڕیی یانەكە ئەو گرێبەستەی لە هاوینی رابردوودا رەتكردەوە.
بەپێی رۆژنامەی سەن، ڤینگەر هێشتا لە كڕینی مفیلا بێ ئومێد نەبووە و پێویستی یانەكە بۆ یاریزانێكی لێهاتووی ناوەڕاست، ڤینگەر ناچار دەكات بیر لە كڕینی ئەو یاریزانە بكاتەوە گەر بە نرخی گرانتریش بێت.
رۆژنامەكە دەڵێ میلانیش هەمان ویستی هەیە بەهۆی پیربوونی یاریزانی ناوەڕاستییەوە، بەڵام یانەی ئەرسناڵ نزیكترە لە گرێبەستكردن لەگەڵ مفیلا لەبەرئەوەی ئەو یاریزانە خۆی ئاشكرای كردووە ویستی یاریكردن لە خولی ئینگلیزی هەیە.