رامۆس كاسیاسی كردووەتە خاوەنی ژمارەی پێوانەیەیی

رامۆس كاسیاسی كردووەتە خاوەنی ژمارەی پێوانەیەیی
بەهۆی پێكانی ریكاردۆ كارفالیۆ و یاریكردنی سێرجیۆ رامۆس لە ناوەڕاستی بەرگری لەپاڵ پیپێدا، هێڵی بەرگری یانەی ریال مەدرید گۆڕانكاری زۆری بەسەردا هاتووە و لە باڵەكانیش وەك زانراوە ئەربیلوا و مارسیلۆ یاری دەكەن.
لە دوای گۆڵەكەی یانەی لیڤانتییەوە كاسیاس پارێزگاری لە گۆڵەكەی خۆی كردووە لە یارییەكانی دەرەوەی یاریگای سانتیاگۆ برنابیۆ و 3 یاری لەسەر یەكە لە دەرەوەی یاریگای خۆی گۆڵی لێنەكراوە.
بەرگری یانەی ریال مەدرید ئێستا نزیكە بۆ گەیشتنە چوارەم یاری لەسەر یەك بەبێ ئەوەی گۆڵی لێبكرێت دوای ئەوەی لە یارییەكانی مەلەگە و ئیسپانیۆل و ڤیاریال گۆڵی لێنەكرا و ئەم دەستكەوتە پێشتر وەرزی 2008-2009 رووی دا كە ریال مەدرید 4 یاری لەسەر یەك گۆڵی لێنەكراوە.
بە درێژایی مێژووی یانەی ریال مەدرید تەنیا 4 جار رووی داوە لە 4 یاری لەسەر یەكدا گۆڵی لێنەكرێت.
Top