پێلێ باشترین یاریزانی مێژووی تۆپی پێیە
پێلێی تەمەن 71 ساڵ گوتی لەوكاتەوەی یاریگام جێهێشتووە و بەیەكجاری وازم هێناوە، هیچ یاریزانێكم نەدیوە لە خۆم باشتر بێت.
قسەكانی پێلێ كە یەكەم یاریزانە 3 وەرزی لەسەر یەك زیاتر لە 100 گۆڵی تۆمار كردبێت، لە كاتێكدایە كە قسەی زۆر ئێستا لەئارادایە لەسەر ئەوەی میسی هێرشبەری ئەرجەنتین باشترین یاریزانی مێژووی تۆپی پێیە، لە كاتێكدا میسی تا ئێستا هیچی بۆ هەڵبژاردەی ئەرجەنتین نەكردوو.
پێلێ كە لە چوار مۆندیالدا بەشداری كردووە و 3 نازناوی مۆندیالی بۆ هەڵبژاردەی بەرازیل بردووەتەوە گوتی پێم وایە هاتنی پێلێیەكی نوێ شتێكی ئەستەمە، چونكە دایكم و باوكم كارگەی منداڵ دروستكردنیان داخستووە، هەندێك یاریزان هەن نایابن، لەوانەیە یەك لەوانە لە من زیاتر یاری بكات یان جوانتر یاری بكات، بەڵام زەحمەتە بگاتە ژمارەی گۆڵەكانی من.
پێلێ گوتی هەرچەندە میسی ئێستا باشترین یاریزانی جیهانە، بەڵام من پێشبینی دەكەم لە ئایندەی نزیكدا نیمار ببێتە باشترین یاریزان.