میلیتۆ: زستانی داهاتوو ناڕۆم

میلیتۆ: زستانی داهاتوو ناڕۆم
دیگۆ میلیتۆی هێرشبەری ئەرجەنتینی گوتی ریزی یانەكەم جێناهێڵم لە زستانی داهاتوودا.
میلیتۆی هێرشبەری یانەی ئینتەر میلانی ئیتاڵی رەتی كردەوە لە زستاندا بە نیازی رۆیشتن بێت لە ئینتەر و گوتی دەمەوێ بمێنمەوە و یارمەتی یانەكەم بدەم بۆ بردنەوە و سەركەوتنی زیاتر لە پاڵەوانیەتییەكاندا.
قسەكانی میلیتۆ دوای ئەو دەنگۆیانە هات كە باسیان لە نزیكیی رۆیشتنی ئەو یاریزانە لە ریزی ئینتەر میلان بەهۆی دابەزینی ئاستییەوە دەكرد كە چەندین دەستەوارەی تری پێگەیشتووە.
میلیتۆ گوتی ناڕۆم لە ئینتەر لە ماوەی گواستنەوەی زستاندا، متمانەی ئەوەم بەخۆ هەیە كە دەتوانم ببمە سەرەكیترین یاریزانی تیپەكە وەك ئەوەی پێشتر كردوومە، بە تایبەت لە دوای زستانەوە كە پێم وایە هەردەم ئەو كات ئاستی بەرزتر پێشكەش دەكەم.
Top