فابریگاس پێی سەیرە ناوی لە لیستی پاڵێوراوانی تۆپی زێڕیندایە
فابریگاس وەرزی رابردوو لەگەڵ ئەرسناڵ دەستبەتاڵ دەرچوو و ئەمساڵیش لەوەتەی هاتووەتە بەرشەلۆنە نەیتوانیوە وەك پێویست بوونی خۆی بسەلمێنێت كەچی ناوی لە لیستی سەرەتایی باشترین یاریزانانی جیهاندایە بۆ وەرگرتنی تۆپی زێڕین.
فابریگاس دڵنیایی خۆی لەوە پێشاندا كە لیۆنێل میسی ئەمساڵیش ئەو خەڵاتە دەباتەوە و گوتی ئەو هەردەم پڕ جۆش و ئامادەیە بۆ درەوشانەوە.
ئەو هەروەها گوتی من تێناگەم بۆچی ناوی منیان لە لیستی سەرەتایی براوەكانی خەڵاتی تۆپی زێڕیندا داناوە، چونكە من هێشتا نرخ و بەهای خۆم لێرە نازانم و هێشتا نیو وەرزیش یاریم نەكردووە تا بزانم ئاستم چۆنە؟