نەسری: بەم شێوەیە دەتوانین نازناوی خولی ئینگلیزی ببەینەوە

نەسری: بەم شێوەیە دەتوانین نازناوی خولی ئینگلیزی ببەینەوە
سەمیر نەسری یاریزانی یانەی مانچستەر ستی ئینگلیزی پێی وایە تیپەكەی بە بەردەوام بوون لەسەر ئەو ئاستەی ئێستا تا كۆتایی وەرزی ئەمساڵ، دەتوانێ نازناوی خولی ئینگلیزی بباتەوە و گوتی بەردەوام بوونی بەو شێوەیە باشترین رێگەیە بۆ بردنەوەی نازناوەكە، چونكە ئێمە خاوەنی باشترین راهێنەرین.
نەسری گوتی پێویستە چاو بدەینە سەر یارییەكانی داهاتوومان و تا دوا هەفتەی خولەكە لەسەر ئەم ریتمە یاریكردنە بەردەوام بین بۆ بردنەوەی نازناوەكە، چونكە لە ئینگلتەرا زۆر ئاساییە تۆ تا 4 هەفتەی كۆتایی خولەكە لە پێشەنگ بیت، بەڵام لە 4 هەفتەی كۆتاییدا نازناوەكە لە دەست بدەیت بەهۆی ئەنجامی خراپی یارییەك یان دووانەوە.
هەروەها گوتی ئێمە ئەزموون و توانای جەستەیی پێویستمان هەیە بۆ بردنەوەی نازناوەكە و هیوادارم لە كۆتایی وەرزی ئەمساڵدا ئەوە بەدەست بێنین.
Top